شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-03 14:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەری ڕوودانی شەڕی نێوان پەکەکە و پارتی لاوازە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دوکتور لاهیب هیگل لەو بڕوایەدایە ئەگەری ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و پەکەکە بچنە شەڕێکی براکوژییەوە ئەگەرێکی لاوازە.

کوردپرێس:

دوکتور لاهیب هیگل توێژەری دەستەی نێودەوڵەتیی قەیران لەبارەی گرژییەکانی ئەم دوایییەی نێوان پارتی وپەکەکە لە سەر بوونی سەربازیی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە ئەلجەزیرەی ئینگلیزیی وتووە: زۆر دوورە کە لە نێوان پارتی و پەکەکە شەڕ ڕوو بدات لەبەر ئەوە هەردوو لایەنیان دۆڕاوی شەڕ دەبن و هیچیان دەست ناکەوێت.

ناوبراو زیادی کرد کە ئەگەر شەڕێکی وەک شەڕی نەوەدەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ئێستا لە نێوان پارتی و پەکەکە ڕوو بدات شەڕەکە بەزیانی ئەو گرووپە نەیارەی تورکیا دەبێت چوونکە دەبێتە هۆی نفووزی زیاتری تورکیا لە هەرێم ئەوەش بە پشتگیریی پارتی.

ئەو توێژەرە داوای لە بەغدا کردووە لە ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا پەکەکە، دۆخەکە ئارام بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە