شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-02 09:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵه‌بانى له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنێک له‌گه‌ڵ پارتى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ یه‌كێتی ‌و پارتى ڕێكه‌وتبن له‌سه‌ر ڕاگرتنى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی ڕایگه‌یاندووه‌، "سەبارەت بەھەواڵێکی بێبنەما و ناڕاست کە لەھەندێ سایت ‌و پەیجی بێخاوەن ‌و باوەڕپێنەکراو بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی ‌و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، هاوڕابوون لەسەرئەوەی كە پەرلەمان لەئێستادا كۆبوونەوەكانی ڕابگرێت، تا بارودۆخی نێوانیان بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ نووسینگه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، "بۆ ھەموولایێکی ڕوون دەکەینەوە، ھەواڵی لەمشێوەیە ھیچ بنەمایێکی نییەو لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی لەمشێوەیە بەھیچ شێوەیەک باسی لێوەنەکراوە".

لە درێژەدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "بۆ ڕای گشتی ‌و میدیاکاران‌ و میدیا بەرپرسیارەکانیش ڕوونی دەکەینەوە، ھەر بۆچوون‌ و ھەواڵێکی ڕەسمی لە کەناڵە مەرکەزییەکانی سەر بە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ‌و لاپەڕەی ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو دەکرێتەوە، بەھای ھەواڵی ھەیە و زانیاری دروست‌ و باوەڕپێکراون".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە