شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-02 09:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەوڵی داعش بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ بێ ئاکام مایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- داعش هەوڵی تتیرۆرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبۆڵیان داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی OdaTv تورکی بڵاوی کردووەتەوە، گرووپی تیرۆریستیی داعش پلانیان داناوە تا ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبۆڵ تیرۆر بکەن بەڵام هەوڵەکەیان بێ ئاکام مایەوە.

لەو ڕووەوە ئیمامئۆغلۆ ئاگادار کراوەتەوە کە زۆر ئاگای لە خۆی بێت و پاسەوانەکانی وشیارانەتر پارێزگاری لێ بکەن.

وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا ڕاگەیاندووە ئەندامانی داعش لە تورکیا، پلانیان داناوە کە چەند کەسایەتییەک تیرۆر بکەن، یەکێک لەوانە ئیمامئۆغلۆوە، بۆیە هۆشداری دراوەتە ئەو کەسانەی ناویان لە لیستی تیرۆری داعشدا هەیە.

ئاسایشی ئیستانبۆڵ لە بەیاننامەیێکدا دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەوان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ژوورە نهێنییەکانی داعش، بۆیە ئەندامانی ئەو گرووپە دەیانەوێت چەند کردەوەیێکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و چەند کەسایەتییەک تیرۆر بکەن، بەڵام دەزگای ئاساییش رێگەیان لێ دەگرێت.

ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئیستەنبۆڵ توانی دوای ٢٠ ساڵ شارەوانیی ئیستەنبۆڵ لە دەستی ئاکەپە دەربهێنێت و سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە