شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-02 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکانی تورکیا بۆ بەئامانج گرتنی ئارامیی کوردستانی سووریایە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بۆ ئەوەیە چەند ناوچەی دیکە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، تاوەکوو ئێستا کاردانەوەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا نادیارە.

کوردپرێس: کینۆ گابرێل، گوتەبێژی هەسەدە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەیە بزانن تا چ رادەیێک دەتوانن سوود لە نائارامیی سیاسیی ناوچەکە وەربگرن. ئەوان هەوڵ دەدەن هەندێک ناوچەی دیکەی سووریا بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە."

لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکییەکانەوە لەسەر هێرشەکان، کینۆ گابرێل گوتی: "هێرشەکانی تورکیا بۆ بەئامانج گرتنی ئارامیی ناوچەی باکوور و رۆژهەلاتی سووریایە. تاوەکوو ئێستا کاردانەوە لەلایەن ئەمریکاوە دژی پێشێلکارییەکانی تورکیا نادیارە، بەڵام ئێمە بەڵگەکانی خۆمان لە ناوچەکانی ئاگربەست و سنووری پێشکەش دەکەین. لایەنی ئەمریکا کار لەسەر لایەنی دیپلۆماسی دەکات. ئەوەی بە لای ئەوانەوە گرنگە ئەوەیە رووسەکان بە رۆلی خۆیان هەڵسن."

گوتەبێژەکەی هەسەدە ئاماژەی بەوە دا، هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو، بە تایبەتی لە عەین عیسا، شتێکی بەردەوامە. لە ناوچەی خابوور و سەرێکانی و ناوچەکانی دیکە تۆپخانە و هاوەنیش لە هێرشەکانیاندا بەکاردەهێنن، ئەو هێرشانە بۆ بەئامانج گرتنی ئارامیی ناوچەکەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە