شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-01 10:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بنکەکانی یەبەشە رادەستی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەشت بنکەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) لە شنگال چۆڵ کراون، کە دووانیان لە سەنتەری قەزاکەدایە و رادەستی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کران.

کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، بنکەیێک لەناو ناحیەی سنونێ و پێنج بنکەش لە دەوروبەری شنگال و دەوروبەی ناحیەی سنونێ چۆڵ کراون، بەڵام تائێستا هێزی عێراقی نەچوونەتە ناو ئەو بنکانەوە.

بڕیاربوو هەفتەی رابردوو لە شنگال دەست بە ئۆپەراسیونێکی هاوبەشی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵ بکرێت، بەڵام ئوپەراسیۆنەکە ماوەی چەند رۆژێک راگیرا و دەرفەتێک بە هێزەکانی دەرەوەی حکوومەتی فیدراڵ درا بۆ ئەوەی شنگال چۆڵ بکەن، یاخود چەکەکانیان دابنێن، نیوەڕۆی ئەمڕۆش ئەو وادەیە کۆتاییدێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە