شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-01 10:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراق کۆچی دوایی کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌هادین نووری سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی عێراق له‌ ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کوردپرێس: به‌هادین نووری خه‌ڵکی گوندی (ته‌کێ)ی قه‌ره‌داغه‌، له‌ساڵی 1927 له‌دایکبووه‌، ساڵی 1946 له‌ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا چۆته‌ ریزی حزبی شیوعی-یه‌وه‌، ساڵی 1949 ده‌بێته‌ سکرتێری حزب.

پاش چوار ساڵ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانی له‌ حزبی شیوعیدا، ساڵی 1953 ده‌ستگیرکراو فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرا، به‌ڵام دواتر له‌ژێر فشاردا ئه‌و فه‌رمانه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ و کرا به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی، دواتریش ئازادکرا.

به‌هۆی ناکۆکی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعیدا، به‌هادین نوری له‌ساڵی 1984دا ریزه‌کانی ئه‌و حزبه‌ی جێهێشتووه‌ و له‌دوای راپه‌ڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ کوردستان. له‌ ساڵی 1994یشدا بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی کوردستانی دامه‌زراند.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە