شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-20 13:32 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

350 كۆمپانیاو 15 وڵات لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی سلێمانی بەشدارن

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ و هونەر- دووهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب، بەدروشمی (كتێب هاوڕێی بەردەوامە) لەسەر رووبەری 10 هەزار مەرتر چوارگۆشە دەكرێتەوە و ماوەی 10 رۆژ بەردەوامدەبێت و تێیدا زیاتر لە 350 كۆمپانیا و 15 وڵاتی بیانی بەشداری دەكەن.

کوردپرێس:

ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: بەچاودێریی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل دووهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بەدروشمی (كتێب هاوڕێی بەردەوامە) دەكرێتەوە و تێیدا ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی جێبەجێ دەكرێن.

ناوبراو وتیشی: یاسین رەحیم، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێری بازرگانی و هاتوچۆی سلێمانی و نشینگەی سلێمانی و تەندروستی و ئاسایشی سلێمانی و بەرگری شارستانی و چالاكییە مەدەنییەكان و پۆلیسی فریاكەوتن، باس لە كردنەوەی دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب كرا.

ئەریوان سیوەیلی ڕاشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی ژوور رایگەیاندووە، هەمومان بەبەرپرسیارێتییەوە لەهەوڵی كردنەوەی دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبین تابتوانین لەشاری ڕۆشنبیریدا كتێب ئاشنا بكەینەوە بەتەواوی خوێنەران، كە تازەترین بەرهەمەكانی كتێب و نوسەرانی ناوخۆی و جیهانی لەخۆدەگرێت.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: لەڕوی تەندروستییەوە تەواوی ئەو رێنماییانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داوای دەكات لەناو پێشانگاكەدا جێبەجێ دەكرێت تا هاووڵاتیان سەلامەتبن و پارێزراوبن لە هەمو جۆرە بەركەوتن و تووشبوون بە كۆرۆنا.

هەروەها راشیگەیاند: پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لە 18-11 بۆ 27-11 دەكرێتەوە لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە.

ناوبراو وتیشی: دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب ڕووبەری 10 هەزار مەرتر چوارگۆشەی بۆ دیاریكراوە كە زیاتر لە 350 كۆمپانیا بەشداری دەكەن، وە 15 وڵاتی بیانی تیایدا بەشدارن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە