به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له مه‌خموور 4 ئەندامی بنەماڵەیێک گیانیان له‌ده‌ست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی کۆمیته‌ی رێکخستنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو له سنووری مه‌خموور باوکێک و سێ کوڕی گیانیان له‌ده‌ست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی کۆمیته‌ی رێکخستنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له مه‌خموور بۆ PUKmedia وتی: که پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20-10-2020، له ناحیه‌ی قه‌راتی سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور بۆمبێک به ئۆتۆمبێلێکدا ته‌قییه‌وه که چوار کوڕ و باوکێکی تێدا بووه.
ناوبراو وتیشی: "یه‌کێک له کوڕه‌کان تا ئێستا دیار نییه و پێده‌چێت له سه‌یاره‌که په‌ڕیبێت".
به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که گیانیان لەدەست داوە کاسبن و له کرێکاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆمبه‌که به ئۆتۆمبێله‌که‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران