شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-20 07:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ساڵی 2020دا چواردە هەزار کەس بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستان ڕایگەیاندووە ئەمساڵ 14 هەزار کەس بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە و 27 کەسیش لە رێگەی قاچاخ گیانیان لەدەست داوە یان بێسەروشوێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، بڕیارە 20-10-2020 لیژنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و راپۆرتێکی تایبەت بە کۆچی هاونیشتمانیان بدەنە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.

لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستان لە کۆبوونەوەکەیان داوا دەکەن کۆبوونەوەیێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی کۆچ کردنی هاونیشتمانیان رێکبخرێت.

رێبوار بابکەیی لەبارەی داواکارییەکانیان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەڵێت، داوا دەکەن لەبەرامبەر ئەو پرسەدا میوانداریی وەزیری وەرزش و لاوان و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێت.

لە راپۆرتەکەیاندا کە بڕیارە پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن، هۆکارەکانی کۆچی هاونیشتمانیان و چەند راسپاردەیەکیان وەکوو چارەسەری ئەو پرسە خستووەتەڕوو. هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە، رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان 9٪ـە، و بەردەوام لە هەڵکشاندایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە