شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-15 09:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمەریکا هەڵەیێکی گەورەی کرد کە دەستی لە کوردی سووریا بەردا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دوو گۆڤاری کریستیەن ساینس مانیتۆر و گاردیەن دەڵێن ئەمەریکا هەڵەیێکی گەورەی کرد کە هەمبەر تورکیا پشتی کوردەکانی سووریای چۆڵ کرد چوونکە ئەوان هاوپەیمانی گرینگی ئەمریکا بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەتی ئەمەریکا لە ئاکتەبری 2019دا هێزەکانی خۆی لە باکووری سووریا کشایەوە و تورکیا لە هەڵمەتێکی سەربازیدا چەند بەشی گرینگ لە ناوچەی ژێر کونترۆی کوردەکانی سووریای داگیر کرد.

ڕۆژنامەی کریستیەن ساینس مانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا باسی هەڵویستی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری لە ئەمەریکا کردووە لەبارەی پرسە جیهانییەکان. گۆڤارەکە جەخت دەکاتەوە کە دۆناڵد ترەمپ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکای نیگەران کردووە. لە ڕاپۆرتەکەی ئەم گۆڤارەدا جەخت کراوەتەوە دۆناڵد ترەمپ پشتی لە کوردانی سووریا کرد و ڕێگای بۆ هێرشی تورکیا خۆش کرد ئەمەش زەبرێکی کوشندەی داوە لە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا.

کریستیەن ساینس مانیتۆر ڕایدەگەیێنێت کە کوردەکان یەکێک لە گرینگترین هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە سووریا بوون بەڵام هەوڵەکەی ترەمپ هەوڵێکی هەڵە بوو و زەبری لە پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی وەشاند.

هەروەها ڕۆژنامەی گاردیەن هەڵەکەی ئەمەریکا بە کوشندە وەسف دەکات و دەنووسێت: بڕیاری ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا ئەوندە لەناکاو بوو کە بووە هۆی سەرسوڕمانی بەریتانیا وەکوو هاوپەیمانێکی کوردەکان، چوونکە ترەمپ بۆ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باکووری سووریا حکوومەتی بەریتانیا و ناوەندە ئەمنییەکانی ئاگاردار نەکردبووەوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز-یش لە ڕاپۆرتێکدا کە لەبارەی هەڵویستی کاندیدی دیموکراتەکان و کۆماریخوازەکانی ئەمریکا لەبارەی کوردەوە بڵاوی کردۆتەوە جەختی کردۆتەوە هەڵویستی جۆبایدن لە بارەی کوردەکانەوە بەتایبەت کوردەکانی عێراق سازێنەر نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە