شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-15 09:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامیی هەماهەنگیی سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچه جێناکۆکەکان، تاوتوێ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بەشیر حەداد لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆ بووەتەوە و بارودۆخی ئەمنی و سەربازی و ھەوڵەکان بۆ ووبەڕوبونەوەی پاشماوەی تیرۆر لە ھەندێک ناوچەی وڵات و رێگری لە ڕوودانی تاوانی بەرنامە بۆ دارێژراو تاوتوێ کراون.

ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین بابەت کرا کە جێگەی بایەخی ھەردوولا بوون و باسیش لە گرنگی ھەوڵەکان کرا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ بۆ دووبارە نەبوونەوەی ھەندێک ڕووداو کە بەم دواییانە لە ھەندێک ناوچە دەبینران.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە گرنگی دەزانن بەردەوامی ھاوکاری سوپا و ھێزەکانی پێشمەرگە بوونی هەبێت بەمەبەستی جێگیرکردنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچه جێناکۆکەکان و چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاکان و جەختیش دەکەنەوە لە گرنگی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بە مەبەستی جێگیرکردنی سەقامگیری لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە