شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-14 13:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

8 هاووڵاتیی کوردستانی لە 24 کاتژمێردا بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 267 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 267 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 440 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی چوارشەمە 23ی ڕەزبەری 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 440 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 267 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 8 هاووڵاتیی دیکەش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 523 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە