شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-23 11:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرۆسەی خوێندن لە كوردستانی سووریا دەستپێدەكاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- پاش دواخستنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بڕیاردرا لە هەفتەی داهاتووەوە پرۆسەی خوێندن لە كوردستانی سووریا دەستپێبكاتەوە.

کوردپرێس: لەوبارەیەوە هاوسەرۆكایەتی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری لە باكوور و خۆرهەڵاتی سووریا بڕیاری دا لە رۆژی 27ی ئەم مانگەوە دەرگای ناوەندەكانی پەروەردە و خوێندن بكاتەوە.

لەو بڕیارەی هاوسەرۆكایەتییەكە دەری كردووە، جەخت كراوەتەوە لەوەی دەبێت رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیڕەو بكرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بنەماكانی پاراستنی تەندروستی قوتابیان لەبەرچاو بگرن.

پێشتر لە 29ی ئاب هاوسەرۆكایەتی دەستی پەروەردە و فێركردن بڕیاری دابوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ساڵی نوێی خوێندن دوا بخرێت و پەیمانگاكانی خولی بەهێزكردنیش تا 4ی مانگی 10 بە داخراوی بمێننەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە