شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-23 10:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا وەک هەمیشە زۆر گرنگن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆیان كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا ڕای گەیاند: خۆشحاڵ بووم کە لەگەڵ جەیمز کلێڤەرلی گفتوگۆم کرد. پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و بەریتانیا وەک هەمیشە زۆر گرنگن.

هاوكات پێشوازی لە پشتیوانییەکانی بەریتانیا كرد لە گەیشتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، کە پێویستە لە سەر بناغەی ڕێزگرتن لە یەکتر و بە پێی دەستوور بێت.

لە لایەن خۆشیەوە جەیمز كلێڤەرلی، لە تویتێكدا رای گەیاند: پەیوەندییێکی بەهێز لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ دڵنیا بوونەوە لە سەقامگیرییێکی درێژخایەن لە ناوچەکە.

هەروەها نووسیویەتی: هەر ئێستا قسەم لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هاوڕا بووین بۆ کاری هاوبەش بە مەبەستی گەشتن بەم ئامانجەی سەرەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە