شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-05 07:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە سەر کوژرانی کۆڵبەرەکان هاتە دەنگ

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەیێکی فەرمیی پەرلەماندا ناڕەزاییی بەرانبەر کوژرانی 4 کۆڵبەری کورد دەربڕی و داوای لە وەزیری ناوخۆی ئێران کرد بۆ تاوتوێ کردنی کێشە کۆڵبەر و سنوورەکان لیژنەیێک بنێرێتە ناوچەکە.

کوردپرێس:

کەمال حوسێنپوور نوێنەری دوو شاری سەردەشت و پیرانشار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لەبارەی کوژرانی 4 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران ناڕەزاییی دەربڕی و بەگوێداهێنانی زارەکیی ئاراستەی وەزیری ناوخۆ کرد و داواشی کرد لیژنەیێک بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی کۆڵبەر و سنوورەکان ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت.

حوسێنپوور لەو بارەیەوە وەزیری ناوخۆی ئێرانی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند پێشتر لەبارەی دۆخەکەوە هۆشداری درابوو و ڕامانگەیاندبوو کە جەماعەتێکی هاووڵاتیی دانیشتووی سەر سنوور تەنها لە بەر خاتری دابین کردنی ژیانی ڕۆژانەیان لە ڕووی ناچارییەوە دەستیان داوەتە کۆڵبەری و گیانیان دەخەنە مەترسییەوە و پێویستە ڕەچاوی بارودۆخی ئابووریی هاووڵاتییانی ناوچەکە بکرێت بەڵام بەداخەوە قوربانی بوونی کۆڵبەرەکان ئێستاش بەردەوامە.

نوێنەری پیرانشار و سەردەشت داوای لە وەزیری ناوخۆی ئێران کرد لیژنەیێکی پسپۆڕ ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت بۆ ئەوەی تاوتوێی بابەتەکە بکەن و چیتر کۆتایی بە قوربانی بوونی کۆڵبەرەکان بهێنرێت.

ناوبراو وەک نموونە ئاماژەی بە کوژرانی 4 کۆڵبەر کرد کە ڕۆژی چوارشەمە 12ی خەرمانان لە پیرانشار و قەڵای ڕەشی شاری سەردەشت کوژران و داواشی کرد کۆتایی بەم ڕەوتە بهێنرێت و چیتر دڵی بنەماڵەکانی ئەو ناوچەیە بریندار نەکرێت و بە شێوەی شایستە مامەڵە لەگەڵ دانیشتووانی سەر سنوورەکان بکرێت کە لە کاتی تەنگانەدا پارێزگارییان لە سنوورەکانی ئێران کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە