شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-05 04:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵوێزی ئێران لە عێراق: هاتوچۆی هاووڵاتییان لە دەروازەکانی عێراق و ئێرانەوە تا ئەم کاتەش ئاسایی نەبۆتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەڵێت لە ڕۆژانی عاشوورا و تاسووعادا هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنوورەکانی ئێران و عێراقەوە ڕووی نەداوە و تا ئەم کاتەش دەروازەکان بە شێوەی سنووردار و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و تەنها بۆ کەسانێکی تایبەت کراوەیە.

کوردپرێس:

ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق شەوی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیی: لە ڕۆژانی تاسووعا و عاشوورادا هیچ زیارەتکارێک لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق و ئێرانەوە هاتوچۆی نەکردووە.

مەسجدی ئاماژەی بە دیدارەکەی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ وەزیری داراییی عێراق کردووە و دەشڵێت: لە دیدار لەگەڵ بەڕێز عەلاوی وەزیری داراییی عێراقدا ڕێگاچارەکانی هاوکاریی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق تاوتوێ کرا و بانگهێشتنامەی وەزارەتی داراییی ئێران پێشکەش کرا بۆ ئەوەی بەڕێز عەلاوی سەردانی ئێران بکات.

باڵوێزی ئێران هەر تویتێکی دیکەشدا زیادی کردووە: بە هاوکاریی بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات هێدی هێدی دەگەڕێنەوە دۆخی پێش کۆرۆنا. ئەمەش بە ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنمایییە تەندروستییەکان دەکرێت. تا ئەم کاتەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی کۆرۆنا سنوورەکان بە شێوەی سنووردار کراونەتەوە و هاتوچۆ بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییی تەندروستی و بە شێوەی تاک و تەرا ئەنجام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە