شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-03 05:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشێکی داعش لە عێراق 5 قوربانیی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داعش هێرشێکی فراوانی کردە سەر بارەگایێکی فەوجی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ئەنبار، پێنج پۆلیس کوژران و بریندار بوون.

کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە سەرچاوەیێکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاندووە چەکدارانی داعش، هێرشێکی فراوانیان کردووه‌تە سەر بارەگایێکی فەوجی یەکی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی مەکر نەعام، لە نزیک سنووی سعوودیە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک و پۆلیسێک کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات لە گەڕەکەکانی، قادسیە، یەرمووک و مەنسور، لە بەشی کەرخی شاری بەغدا، دەنگی چەند تەقینەوەیێک بیستراوە، بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەش، مووشەکێکی کاتیۆشا لە خانوویێکدا تەقییوەتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بە خانووەکە گەیاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە