شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-03 05:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میدیای یەکێتی: تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باش و جێگیرە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی یەکێتی ئەمشەو روونکردنەوەیێکیان لەبارەی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاو کردووەتەوە و دەڵێن، تەندروستیی "زۆر باش و جێگیرە".

کوردپرێس: لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، گوایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کراوە کە دۆخی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ناجێگیرە.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوژینی جەلال تاڵەبانییە، لە ساڵی 1948 لەدایک بووە و تەمەنی 72 ساڵە.

دەقی روونكردنەوەکە:

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی ناجێگیری تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونەتەوە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە، چونكە رەوشی تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر باش و جێگیرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە