شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-26 13:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 463 تووشبوون و 14 مردن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا 463 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 14 کسی دیکەیش گیانیان لەدەست داوە.

کوردپرێس: وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 26-08-2020، ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و دەڵێت: لە پشکنین بۆ چوار هەزار و 199 کەس کراوە و بەهۆیەوە 463 کەس تووشبوونە و 14 کەسیش گیانیان لەدەست داوە. هەروەها 349 کەس چاک بوونەتەوە.

تاوەکوو ئێستا 962 کەس بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە، ئەوانەی ئەمڕۆش تۆمارکراون: 8 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی و 1 لە گەرمیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 26 هەزار و 393 کەس. لەو ژمارەیە 15 هەزار و 843 کەس چاک بوونەتەوە و 962 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە