شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-26 12:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای عێراق كوژران و دەستگیر کردنی 36 چەکداری داعشی راگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكدا ١٣ چەكداری داعش لە باشووری مووسڵ كوژراون و ٢٣ چەکداری دیكەیش دەستگیر كران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل مەحلاوی فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا رایگەیاندووە هێزێكی هاوبەش لە باشووری مووسڵ بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی چەکدارانی داعش ئەنجام داوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ١٣ چەكداری داعش كوژراون و ٢٣ی دیكەش دەستگیر كراون و سێ تونێل و دوو حەشارگەی چەک و تەقەمەنی چەكدارانی داعش خاپوور كراون.

باس لەوەش کراوە، چەکدارە دەستگیر كراوەكان بە ئامانجی لێكۆڵینەوە براون بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا.

مەحلاوی دەشڵێت لە رۆژانی داهاتوودا ئۆپراسیۆنی نوێ دژبە چەکدارانی داعش لە ناوچەكانی دیكەی باشوور و رۆژئاوای مووسڵ ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە