شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-24 14:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تیمێکی تیرۆریستی لە ماکۆ تێکشکێندرا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- نووسینگەی ڕاگەیاندنی قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە تیمێکی تیرۆریستیی نەیاری ئێران لە ناوچەی ماکۆ تێکشکێندرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 24ی ئابی 2020 نووسینگەی ڕاگەیاندنی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمێکی تیرۆریستیی نەیاری ئێران نیازیان بووە بێنە قووڵاییی خاکی ئێران و لە ناوچەی گشتیی ماکۆ کەوتنە داوی زانیاریی هەواڵگریی هێزەکانی سەر بەو قەرارگایە و تێکشکێنران.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا نووسراوە: بە گوێرەی زانیارییەکان پێکدادان لە نێوان تیمەکە و هێزەکانی قەرارگای حەمزە (د.خ) ڕووی دا و لە پێکدادانەکەدا هەر سێ ئەندامی ئەو تیمە نەیارە کوژران.

هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە پێکدادانەکەدا ژمارەیێکی زۆر چەک و کەرەستە و تەقەمەنی و سیستەمی پێوەندی گرتن دەستی بە سەردا گیرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە