شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-18 15:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەی سنوورەوانیی ئێران: پشتگیریی کۆڵبەر دەکەین/ ڕژدین لە بەرپەرچدانەوەی قاچاخچی و خراپەکاران

پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- فەرماندەی سنوورەوانیی هێزی ئینتزامیی ئێران لە لێدوانێکدا پشتگیریی بۆ کۆڵبەرەکان ڕاگەیاندووە و دەڵێت هێزەکانیان مەبەستیان بەرپەرچدانەوەی قاچاخچی و خراپەکارانە و پشتگیریی ئەو هاووڵاتییانە دەکەن کە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان ڕوو دەکەنە کۆڵبەری.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 28ی گەلاوێژی 1399 ئەحمەد عەلی گوودەرزی فەرماندەی مەرزەبانیی هێزی ئینتزامیی ئێران سەردانی پارێزگای کرماشانی کرد و لە سەردانەکەیدا لەگەڵ مامۆستا عەبدولقادر قادری پێشنوێژی شاری پاوە دیداری کرد.

لە دیدارەکەدا فەرماندەی سنوورەوانیی ئێران باسی پشتگیری کردنی کۆڵبەرەکانی کرد و ڕایگەیاند: هێزەکانی سنوورەوانی دژایەتیی ئەو کۆڵبەرانە ناکەن کە بۆ دەستخستنی نانی خێزانەکانیان ڕوو دەکەنە کۆڵبەری.

گوودەرزی گوتیشی سیاسەتی هێزەکانی سنوورەوانی ئەوەیە کە بەرپەرچی قاچاخچێتی و خراپەکاری بداتەوە بۆیە دژایەتی کۆڵبەری نەکردووە و پشتگیریی کۆڵبەرەکانیش دەکات.

فەرماندەی سنوورەوانیی ئێران گوتیشی هاووڵاتییانی دانیشتووی سنوورەکان دەوری تایبەت لە ئاسایش و ئەمنی وڵاتدا دەگێڕن و بەو مەبەستەش هاریکاری و هەماهەنگیی باش لە نێوان ئەو هاووڵاتییانە و هێزەکانی پارێزەری سنوور دروست بووە.

لای خۆیەوە مامۆستا قادری جەختی کردە سەر زەروورەتی پارێزگاری کردن لە سنوورەکان و هەروەها بە پێویستی زانی کە هێزەکانی سنوورەوانی پشتگیریی ئەو کۆڵبەرانە بکەن کە بە شێوەی ڕێگەپێدراو و بۆ دەستخستنی بژێوی ژیانیان بۆ کۆڵبەری ڕوو دەکەنە سنوورەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە