ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بەستنی ماسکی کردە ناچاری
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان بڕیاری دا به‌ستنی ماسك بكرێته ناچاری، هه‌ر كه‌سێك ماسك نه‌به‌ستێت سزای پێبژاردنی بۆ ده‌كرێت.
کوردپرێس:
به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌ڕێوه‌به‌رێتیی خۆسه‌ری كوردستانی سووریا و به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئیدارەی خۆسه‌ر بڕیاری به‌زۆر به‌ستنی دەمامکی دا و به پێی بڕیاره‌كه‌ش، پێویسته هه‌موو كه‌سێك له شوێنه گشتییه‌كان ماسك ببه‌ستێت، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات سزاكه‌ی پێبژاردنه به بڕی 1000 لیره‌ی سووری.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، به پێی دوایین ئامار ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئیداره‌ی خۆسه‌ری كوردستانی سووریا گه‌یشتۆته 206 كه‌س و 14 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه و 26 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران