ئەمریکا بۆردومانی بازگەیێکی سەربازیی سووریای کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- به‌هۆى رێگریكردن له كاروانێكى ئه‌مریكى، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆردومانى خاڵێكى سوپاى سووریاى له كوردستانی سووریادا كرد و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكى سوورى كوژرا و دووانى دیكه‌ش بریندار بوون.
کوردپرێس:
ئاژانسى "سانا"ى سوورى بڵاوی كرده‌وه، سوپاى سورویا رێگریى له كاروانێكى ئۆتۆمبێل و زرێپۆشه‌كانى ئه‌مریكا كردووه له حه‌سه‌كه و ناچارى كردوون بگه‌ڕێنه‌وه بنكه‌كه‌یان.
ئاژانسەکە ڕوونیشی کردۆتەوە، به‌هۆى ئه‌و رێگرییه‌وه، فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان بۆردومانى ئه‌و خاڵه‌ى سوپاى سووریایان كردووه و سه‌ربازێك كوژراوه و دووانى دیكه‌ش برینداربون.
له‌ساڵى 2019دا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریادا، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى گوشاره‌كانه‌وه بڕیار درا هه‌زار سه‌رباز له‌و وڵاته‌دا بمێننه‌وه و كاری سه‌ره‌كییان كۆنترۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانه، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆسه‌رییه‌وه له كوردستانی سووریا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران