سەرۆكایەتیی کۆماری توركیا وەڵامی بایدن دەداتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وتەبێیژی سەرۆكایەتی توركیا وەڵامی لێدوانی پاڵێوراوی پارتی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكای داوەتەوە و رایگەیاند، سەردەمی ئامۆژگاری كردن و پێدانی ڕێنمایی بەتوركیا بەسەر چووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەڵامەكەی ئیبراهیم كاڵن وتەبێیژی سەرۆكایەتی توركیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، كە تێیدا وتوویەتی: شرۆڤەكەی بایدن ئەنجامی نەزانی رەها و خۆبەزلزانی و دووڕووییە، هەروەها جەختیشی كردووەتەوە، ئەو سەردەمە كۆتایی هاتووە، كە ئەوان دەرسی توركیا دابدەن.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئەو لێدوانەی كاڵن دوای ئەوە دێت، كە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆرە كۆمەڵایەتییەكانی توركیا بەشێوەیێكی فراوان تۆمارێكی ڤیدیۆیی جۆ بایدنیان بڵاو كردەوە، كە تێیدا هەڕەشە لە ئەردۆغان دەكات و بەڵێنی ئەوە دەدات ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنەكاندا سەربكەوێت ئەوە یارمەتی بەرهەڵستكارەكانی توركیا دەدات و ئەردۆغان گۆشەگیر دەكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران