پێوەندییە بازرگانییەکانی نێوان کوردەکان و دیمەشق نەپچڕاوە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئەنستیتۆی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوانیان؛ پێوەندییە بازرگانییەکانی نێوان کوردەکان و دیمەشق نەپچڕاوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنستیتۆی ئەنجومەنی کاروبار نێودەوڵەتییەکانی ڕووسیا کە بە (ریاک) ناوبانگە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کوردانی سووریا و حکوومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە پێوەندییە بازرگانییەکان و ئەو پێوەندییانەش لە ئاستێکی باشدان.
ناوەندی ریاک جەخت دەکاتەوە دیمەش دانی بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا نەناوە بەڵام بەردەوامن لە پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانیان.
ئیگور ماتیۆف نووسەری وتارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دیمەشق ئامادە بووە لەبەرامبەر 1 کیلۆ گەنمدا 400 لیرە بداتە جووتیارانی ناوچەی کوردنشینی جزیرە کە لە کونترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردایە و جەخت دەکاتەوە ئەم بابەتە دەریدەخات کە دیمەشق خوازیاری ئەوەیە پێوەندییە بازرگانییەکان پێش گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لەگەڵ کوردەکان پەرەپێبدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران