شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-16 13:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- کۆمپانیای ماهان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، بەسڕە، سلێمانی و هەولێر دەستپێدەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ماهانی ئێران کە رێگەپێدراوی هێڵی گەشتیاری ئێرانە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە: پێویستە گەشتیارانی ئێران بەر لە گەشتەکانیان پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا (PCR) بکەن و پشکنینەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی پشتڕاستکرابێتەوە، هەروەها نابێت زیاتر لە 48 کاتژمێر بەسەر پشکنینەکەدا تێپەڕیبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو گەشتیارانەی سەردانی عێراق دەکەن لە فڕۆکەخانەکانی عێراق دوبارە پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئەگەر نیشانەکانی کۆرۆنایان هەبێت دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە، هەروەها گەشتیارانی عێراق کە دەخوازن سەردانی ئێران بکەن پێویستە 92 کاتژمێر بەر لە گەشتەکە پشکنینی پشتڕاستکراوی وەزارەتی تەندروستی بکەن.

17ی (ئازار/3)ی ئەمساڵ و بە ئامانجی خۆپارێزی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەسەند کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە