هێرشکردنه سه‌ر ده‌روازه‌ى سنووریى جریشان لەنێوان عێراق و کوەیت ره‌ت ده‌کرێته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌کانى عێراق ره‌تیده‌کاته‌وه هێرشکرابێته سه‌ر ده‌روازه‌ى سنووریى جریشان له‌گه‌ڵ کوێت و رووبه‌ڕووى کارى تێکده‌رانه بووبێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ییه‌که به تۆڕى ته‌له‌فزیۆنی CNNى ئه‌مریکى وتووه "هه‌ندێک ده‌زگاى راگه‌یاندن هه‌واڵێکیان بڵاو کردوه‌ته‌وه گوایه کارى تێکده‌رانه له ده‌روازه‌ى سنووریى جریشان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته و هیچ کارێکى له‌و جۆره له‌و ده‌روازه سنوورییه رووی نه‌داوه".
سەرچاوە میدیاییەکان شەوی ڕابردوو بڵاویان کردەوە تەقینەوەیێک لە نزیکیی دەروازەیێکی سنووری لەنێوان عێراق و کوەیت ڕوویداوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران