شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-11 07:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشێکی داعش لە سنووری کەرکووک چوار کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەنگانی شەوی رابردوو هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک، گیانلەدەست دانی ئەفسەرێکی سوپا و برینداربوونی دوو هاووڵاتی و ئەفسەرێکی تری لێ کەوتەوە.

کوردپرێس: لەمبارەوە ئەحمەد خورشید، ئەندامی لیژنەی ئەمنیی قەزای حەویجە بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ماجدی سەر بە ناحیەی "ریاز" لە باشووری کەرکووک و لەو هێرشەدا دوو هاوڵاتی دانشتووی گوندەکە بریندار بوون."

هاوکات: "هێزێکی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق سەر بە لیوای 3ی پیادەی فیرقەی 5ی ئالیات بەمەبەستی بەهاناوەچوونی دانیشتوانی گوندەکە جووڵەیان پێ کراوە کە بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێڵێکی سەربازیی ئەو هێزەدا تەقیوەتەوە و و بووەتە هۆی کوژرانی ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم و برینداربوونی ئەفسەرێکی تر بە پلەی مولازم بەناوی ‌علا‌و".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە