عێراق ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت یارمەتی لوبنان دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی سیاسی لە عێراق ڕایگەیاند سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەڵێنی داوە وڵاتەکەی پاش ئەو زەبرە ئابوورییە گەورە کە بەهۆی تەقینەوە لە بەیرووت کەوت، هەر ڕۆژەو 100 هەزار بەرمیل نەوت یارمەتیی لوبنان دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی سیاسی ئاگادار لە عێراق رایگەیاند وەفدێکی عێراقی بەسەرۆکایەتیی وەزیری نەوت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆ بووەتەوە و پێی راگەیەنراوە کە بەغدا بە نەوت و سووتەمەنی هاوکاری لوبنان دەکات.
هاوکات حکوومەتی لوبنان رایگەیاند کە بەغدا بڕیاری داوە بڕێکی زۆر گەنم بداتە ئەو وڵاتە دوای ئەوەی پارێزگاری بەیروت وتبووی کە شارەکە لە ئێستادا هیچ بڕە گەنمێکی نەماوە لە عەمبارەکانیدا.
کاتژمێر 6:00ى ئێوارهى رۆژی 4ی ئاب له نزیک بهندهرى بهیروت تهقینهوهیێکى بههێز روویدا.
دوای رووداوەکە سهرۆکوهزیرانى ئهو وڵاته راگهیهنراوێکى بڵاوکردهوه و وتى: هێشتا لێکۆڵینهوهکان له قۆناغى سهرهتادان، بهڵام داوادهکهین بههۆى ئهو ههموو قوربانییهى که داومانه وڵاتانى دۆست و دراوسێ هاوکاریمان بکهن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران