شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-06 06:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی هاوپەیماناندا چوار چەکداری داعش لە حەمرین کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەییی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان پێگەکانی داعشیان لە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە بۆردومان کردووە و بەو هۆیەوە چوار چەکدار کوژران.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 5ی ئابی 2020 فەرماندەییی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەییی ئۆپراسیۆنەکان فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێگەکانی ئەو رێکخراوەیان لە چیای حەمرین و لە سنوری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک بۆردومان کردووە، لە ئەنجامی بۆردومانەکەش چوار چەکدار کوژراون.

شایانی باسە لە هەمان کاتدا فەوجی دووی تایبەت سەر بەلیوای 61-ی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاند سێ چەکداری داعش لە شاری کەرکووک دەستبەسەر کراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەوجی دووی تایبەت سەر بەلیوای 61-ی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژە بەوە کراوە "دەستگیرکردنی ئەو سێ داواکراوە لەسەر زانیاریی هەواڵگری بووە و ئۆپراسیۆنەکەش لەپارێزگای کەرکووک ئەنجامدراوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە