«محەمەد جەواد زەریف» گەیشتە بەغدا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کاژێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/07/19 محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە کاژێر 08:30 لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆببنەوە و پاشان کۆنگرەیێکی رۆژنامەنووسی سازبکەن.
ڕۆژی ڕابردوو «ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە گرنگترین ئەو بابەتانەی زەریف بۆیان هاتووە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراقە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران