شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-18 09:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

2166 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2166 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەمە 27ی پووشپەڕی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 166 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 271 هەزار و 606 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 188 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 13 هەزار و 979 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 22 هەزار و 300 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە