شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-16 14:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان ڕاگەیەندرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عێراق، چەند بڕیارێکی دەرکرد کە یەکێکیان کردنەوەی فڕۆکەخانەکانە، وێڕای کەم کردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراقەوە بڵاوکرایەوە بڕیاردرا مۆڵەکان بکرێنەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە مەرجەکانی تەندروستی، وێڕای کەم کردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ کە لە نۆ و نیوی شەوەوە، تا شەشی بەیانی دەبێت، لەگەڵ ئەمانەشدا بڕیارداوە بە تەواوەتی لە دوای جەژنی قوربانەوە قەدەغەکردنی هاتووچۆ هەڵبگیرێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بڕیاردرا لە 23ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە و دەروازەی مەرزەکانی مونزيریە و سەفوان و شیبیش، بەڕووی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا بکرێنەوە.

پێشتر لیژنەی باڵای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، داوای لە میدیاکان کردبوو، هەلمەتەکانی هۆشیارکردنەوە و پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بیرۆکەی پێکەوەژیان لەگەڵ پەتاى کۆرۆنا، چڕبکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە