شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-16 14:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 86 هەزاری تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەندروستی عێراق بڵاوی کردەوە، دوو هەزار و 281 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تۆمار کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئاماری کۆرۆنای لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێر، 90 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، کە 25 لەوان دانیشتووی بەغدان، 12 لەوان خەڵکی سلێمانین و حەوت کەسیشیان خەڵکی بەسرەن، بەمەش ئەم سێ پارێزگایە زۆرترین گیان لەدەستدانیان تێدا تۆمار کراوە.

بەمەش 86 هەزار و 148 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 54 هەزار و 316 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 522 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە