شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانى هەرێمی کوردستان دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی هەرێم بکەن کە بەمەبەستی ئەنجامدانی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک لەناوچە جێناکۆکەکان.
کوردپرێس: بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، شاندەکەی وەزارەتی بەرگری به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له ناوچه جێناکۆکه‌کان و دانانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی، هه‌فته‌ی داهاتوو، وه‌فدەکە دەچێتە هەرێم.
هەروەها ئاماژەیان بەوەش داوە، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی وەزارەتی بەرگری بۆ هه‌رێم ڕێککه‌وتنه له‌سه‌ر میکانیزمی دووباره بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه جێناکۆکه‌کان.
پێشتر حه‌وت لیژنه‌ی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وەزارەتی به‌رگریی عێراق پێکهێنرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
هاوکات پێنج لیژنه‌ی ناوچەیش له دیاله و که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌ولێر و مووسڵ پێکهێنراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران