پێنج چه‌کداری خۆکوژی داعش لە باشووری بەغدا کوژران
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهبهیاننامهیێکدا شانه‌ی سه‌ربازیی عێراق بڵاوی کرده‌وه، به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، هێزه‌کانی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ (شانه‌ی هه‌ڵۆکان و هه‌واڵگری به‌غدا) به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فرۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و فه‌وجی یه‌کی لیوای 54ی سوپا، پرۆسه‌یێکی تایبه‌تیان له‌گوندی معامرهزیدانی باشووری رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام دا.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، هێزه ئه‌منیه‌کان گه‌ماڕۆی بارهگایێکیان دا که پێنج چه‌کداری خۆکوژی تێدابوو، یه‌کێک له تیرۆرستانیش خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه و له‌ئه‌نجامدا سه‌رجه‌میان کوژان.
شانه‌ی سه‌ربازی عێراق باسی له‌وه‌ش کردوه، له‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌فسه‌رێک به‌پله‌ی مقه‌ده‌م له فه‌وجی یه‌کی لیوای 54 و سه‌ربازێکی فه‌وجی ته‌کتیکی شانه‌ی هه‌ڵۆکان کوژراون.
پێشتریش، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاندبوو، لەچوارچێوەی بەڕێوەچونی ئۆپراسیۆنی چوارەمی پاڵەوانانی عێراق لەپارێزگای دیالە توانراوە 10 مۆڵگەی داعش بەتەواوی خاپوور بکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران