شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-12 13:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێبەری باڵای ئێران: مونافیسەکردن خەڵک ئیزعاج دەکات/ بەرانبەر بە دوژمنانی گەل یەکدەنگ بن

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئایەتوڵا خامنەیی لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداریی کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ پەرلەمانی ئێران کرد و داوای لە نوێنەرانی گەل کرد بەرانبەر بەدوژمنانی گەل کۆدەنگ بن و کار بۆ کێشەکانی هاووڵاتییان بکەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 22ی پووشپەڕی 1399 ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران کۆ بوویەوە و لە پێوەندییەکەدا بەڕێزیان چەند ئامۆژگارییان ئاراستەی پەرلەمانتاران کرد.

ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بە کێشە دارایییەکانی هاووڵاتییان کرد و گوتیان پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی هاووڵاتییان بخەنە یەکەمایەتیی کارەکانیان لایەنەکانیش واز لە ململانێ و مونافەسە کردنی یەکتر بهێنن و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن بەرانبەر بە دوژمنانی گەل.

ڕێبەری باڵای ئێران داوای لە هەموو لایەنەکانیش پێبەند بن بە ڕێنمایییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی باشتری کۆرۆنا.

ئایەتوڵا خامنەیی ستایشی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی کرد لە خێرا پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی و لیژنە تایبەتەکانی پەرلەمان و داواشی کرد یەکەمایەتیی کارەکانیان چارەکردنی کێشەی هاووڵاتییان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە