شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-08 10:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

107 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا/ 4 کەسی تر بە هۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 حاڵەتی مردن و 107 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی چوارشەمە 18ی پووشپەڕی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 107 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 338 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سنە 113 حاڵەت

بانە 29 حاڵەت

سەقز 70 حاڵەت

کامێران 32 حاڵەت

قوروە 26 حاڵەت

دیواندەرە 19 حاڵەت

مەریوان 17 حاڵەت

بیجاڕ 24 حاڵەت

دێولان 8 حاڵەت

سەوڵاوا 0 حاڵەت

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە