147 هاووڵاتیی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وهزارهتی تهندروستی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگهیاند و بهگویرهی راگهیهندراوهكه له ماوهی شهو و رۆژێكدا 147 كهس بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەمە 10ی پووشپەڕی 1399سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له ماوهی شهو و رۆژێكدا 2457 كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە 227 هەزار و 662 کەس.
هەروەها وتەبێژی وهزارهتی تهندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 147 كهسی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە و ئاماری گیان لەدەست دان گەیشتە 10 هەزار و 817 کەس.
هەروەها تا ئێستا 188 هەزار و 758 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران