شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-26 11:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا: بەغدا و هەولێریش بە بوونی پەکەکە ناڕازین

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند بەغدا و هەولێریش ناڕازین بە بوونی پەکەکە لە باکووری عێراق، بەڵام تا ئێستا ئیرادەیێکی یەکلاییکەرەوەیان بۆ لەناوبردنی ئەو هێزانە نیشان نەداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانەی کراوە، ئۆپەراسیۆن لە شنگال و قەندیل و ناوچەکانی دیکە ئەنجام دەدەن و لەوە بەدواش درێژەی پێدەدەن و بەردەوامیش دەبن لە دیدارەکانیان لە گەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکردووە تورکیا دەمێکە هەوڵ دەدات بۆ لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی لە لایەن پەکەکەوە لەناو خاکی عێراقەوە ڕووی لە وڵاتەکەیان کردووە و ئەوەشیان بە بەرپرسانی عێراقی ڕاگەیاندووە و پێیان وتوون ئەگەر ئێوە توانای ئەو کارەتان نییە، ئەوا تورکیا خۆی ئەنجامی دەدات.

سوپای تورکیا بەردەوام سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات و لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بۆردوومانەکان فراوانتر بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە