شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-26 04:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جارێكی دیكه‌ فڕۆكه‌ی توركیا بۆردوومانی ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی ناوچه‌ی سیده‌كانی دەکەن و زیانی ماددی به‌ر گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

کوردپرێس: سه‌رچاوه‌یێكی تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی سیده‌كان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە: دوجار فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی ناوچه‌ سنووریه‌كانی سیده‌كانیان كردووه‌، یه‌كه‌میان پێشنیوه‌ڕۆ بوو كه‌ ناوچه‌كانی شاخی ڤێر و ناومێرگان، لێلكان شه‌ڕ و پێكدادان روویدا.

هەروەها هەر ئه‌مڕۆش، جارێكی دیكه‌ فڕۆكه‌یێکی توركیا بۆردوومان كردنی ناوچه‌كانی گه‌روی سنگان و بێركڵه‌ و سنینیان ده‌ستپێكرده‌وه.

سه‌رچاوه‌کە باسی لەوەش کردووە، له ‌ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كان تا ئێستا زیانی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام زیانی ماددی زۆر به‌ر ره‌ز و باخ و پوش و پاوانی گوندنشینان كه‌وتووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە