لە عێراق راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان درێژكرایه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تـــــا 7ی حوزەیران درێژکردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگه‌یاندووه: لە ئاگاداری نامەیێکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانیی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا 7-6-2020 درێژکردەوە.
بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه، ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران