شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-30 14:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی جموجووڵی داعش دەربڕی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 2020/5/30 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مێجەر جەنەڕاڵ ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا.

سەرۆکی حکوومەت نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی چالاکی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕی بەتایبەتی هێرش کردنە سەر جووتیارانی کورد و ڕفاندنیان .

مێجەر جەنەڕاڵ هیل ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا. گوتیشی شەڕی تیرۆر هێشتا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە لە هەماهەنگی کردن لە گەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بین و زیاتر پەرەی پێ بدەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە