دواهەمین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا/ 135هەزار و 569 تووشبوو
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا، رایانگه‌یاند له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 48 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له‌و وڵاتە گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس،فه‌خره‌دین قۆجه، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 48 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌مه‌ش له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌وه تا ئێستا 3689 کەس گیانیان لەدەست داوە.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته گوتیشی: تا ئێستا كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسەکە بوون 135هەزار و 569 کەسن.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه له په‌تاكه چاک بوونه‌ته‌وه قۆجه گوتی: تا ئێستا ئاماری ئەو کەسانەی له په‌تاكه چاک بوونه‌ته‌وه 85هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران