شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-09 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان جارێکی تر دواخرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرچەندە بڕیاربوو، ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە ناکرێت و دواخراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاندووە بڕیاربوو ڕۆژی شەممە نۆى ئایار، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بکرێت لە شاری هەولێر لە بارەی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی نێوان هەردوولا کە لە رابردوو دروست بووە.

ئەحمەد پیرە زیاتر گوتى، کۆبوونەوەکە ناکرێت و دواخراوە تا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەڕێوەبچێت و دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کاتێک دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی کۆ ببنەوە لەسەر ئەو پرس و کێشانەی نێوانیان.

لای خۆیەوە تابان عەبدوڵا، بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندووە، بەڵێ کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە هەولێر دواخراوە بۆ کاتێکی تر.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە