شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-08 12:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئیلام ژمارەی پێوانەییی تۆمار کرد/ 22 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئیلام- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 598 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 16ی گوڵانی 1399 محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند خۆشبەختانە لە ماوەی 6 ڕۆژی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی مردن بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار نەکراوەکراوە و ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە هەمان 54 حاڵەتی ڕابردووە.

کەریمیان گوتیشی لە بەرانبەردا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 598 حاڵەت. ئەوەش ژمارەیێکی پێوانەییی نوێیە کە لەبارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کراوە و جێی نیگەرانییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە