شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-04 13:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خەڵاتی ئازادیی ڕادەربرینی دۆیچە ڤێللـە درایە دوو ڕۆزنامەوانی کورد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- خەڵاتی ئازادیی ڕادەربرینی دۆیچە ڤێللـە هاوکات لەگەڵ ڕۆژیی جیهانیی ئازادی چاپەمەنییەکان هەموو ساڵێک پێشکەش دەکرێت، ئەمساڵیش درایە 17 ڕۆزنامەوان و هەواڵنێر لە 14 وڵاتی جیهانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەڵاتی ئازادیی ڕادەربرینی دۆیچە ڤێللـە هاوکات لەگەڵ ڕۆژیی جیهانیی ئازادی چاپەمەنییەکان هەموو ساڵێک پێشکەش دەکرێت، ئەمساڵیش درایە 17 ڕۆزنامەوان و هەواڵنێر لە 14 وڵاتی جیهانەوە کە لە نێوانیاندا نوورجان بایسل و عیسمەت چیغیت دوو ڕۆژنامەوووسی کوردی تورکیا دەبینرێت.

لەمبارەوە دۆیچە ڤێللـەی تورکی ڕایگەیاند: خەڵاتی ئازادیی ڕادەربرینی دۆیچە ڤێللـەی ئەمساڵ دراوەتە ئەو ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێرانە کە بەبۆنەی ڕووماڵی هەواڵەکانی کۆرۆنا لەلایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە گوشاریان خراوەتە سەر و زیندانی کراون.

هەر لەمبارەوە، نوورجان بایسل، ڕۆژنامەوانی کوردی تورکیا بەبۆنەی ڕاپۆرتێکەوە کە لەبارەی دۆخی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردنشینی دیاربەکر بڵاوی کردەوە لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیا پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە، وەکوو یەکێک لە براوەکانی خەڵاتەکە دۆیچە ڤێللـە ناسێندرا.

هەرواها عیسمەت چیغیت، سەرنووسەری ڕۆزنامەی سەس یەکێکی تر لە براوەکانی خەڵاتی ئازادیی ڕادەربرینی دۆیچە ڤێللـە-یە بەبۆنەی ڕووماڵ کردنی هەواڵی مردنی دوو نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی سوپالی و شاردنەوەی ئەو بابەتە لەلایەن بەڕێوبەرانی نەخۆشخانەکەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە