شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-13 11:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

1617 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئێران دەستنیشان کرا/ کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 73303

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 617 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 111 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 617 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 73 هەزار و 30 کەس و تا ئێستاش 4585 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا 45983 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و 3877 کەس باری تەنددروستییان ناجێگیرە و 275هەزار و 427 تاقیکارییان بۆ کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە