شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-04-17 10:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو بیری نەوت لە کەرکووک تەقێنرانەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، کە دوو بیری نەوت لە کەرکووک تەقێنراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کارێکی تێکدەرانەدا دوو بیری نەوت لە شاری کەرکووک تەقێنراونەتەوە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو بیرە لە کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن بوون، بەڵام کاریگەری نەبووە لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە کێڵگەکە.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووە و هەردوو بیری 154 و 159ی کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن-ی لە کەرکووک کردۆتە ئامانج و لە کاتەکانی شەوی ڕابردوودا ئەنجام دراوە.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە